نەتەوەیەكگرتووەكان ریفراندۆمی هەرێم بە "شەرعی" نازانێت

کوردستان

16/08/2017‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یان كۆبیش نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی كوردستان بەنیازە ئەنجامیبدات، "هیچ شەرعییەتێكی نییە".

یان كۆبیش لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی ریفراندۆمی هەرێم لەگەڵ دەستووری عێراق نایەتەوە، بۆیە "هیچ شەرعییەتێكی نییەو ئێمە لەگەڵی نین".

قسەكانی نوێنەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان لەكاتێكدایە، كە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

یان كۆبیش جەختیشیكردەوە، دەبێت پێكهاتەكانی عێراق لەدەستوور لانەدەن‌و هەر هەنگاوێكیش نرا، دەبێت لەچوارچێوەیی دەستوورەكەدا بێت.

ناوبراو هەروەها رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی هەولێرو بەغدان، ئەوەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

هـ ـ ح

بەپەلە