جێمس ماتیس: ئەمریكا هەر هەوڵێك بۆ پارچەكردنی عێراق رەتدەكاتەوە

عیراق

22/08/2017‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی هەر هەوڵێك بۆ پارچەكردنی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە.

ئەو قسانەی ماتیس ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەش دوای ئەوەی بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبووەوە.

وەزیری بەرگری راشیگەیاند، ئەمریكا پشتگیری لەعێراقێكی فیدراڵی‌و یەك پارچە دەكات‌و لەو پێناوەشدا هاوكاری بەغدا دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن‌و ئەمریكاش بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم راگەیاندووە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەگەر گۆڕانكاری بەسەر گەشتەكەیدا نەیە، جێمس ماتیس سەردانی هەولێر بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بكات.

هـ ـ ح