شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕێیە هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەڵوەشێنێتەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، توركیا بەفەرمی داوای هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی لەهەرێم كردووە، بۆیە چاوەڕێیە دەسەڵاتدارانی هەولێر بڕیارەكە هەڵوەشێننەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختیشیكردەوە، توركیا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم "بەهەڵە" دەزانێتو ئەوەشی راگەیاند "ئەنقەرە پشگیری لەعێراقێكی یەكپارچە دەكات".
قسەكانی مەولود چاوشئۆغڵۆ لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانیو بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە رۆژی 25 نۆی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە نیگەرانی توركیاو چەند وڵاتێكی تریشی بەدواوە هاتووە.
مەولود چاوشئۆغڵو هەروەها رایگەیاند، توركیا لەگەڵ ئەوەیە هەرێم لەچوارچێوەی عێراق بمێنێتەوەو گفتوگۆكانی هەولێرو بەغداش بەردەوامی پێبدەن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.
هـ ـ ح