بارزانی رەتیدەكاتەوە گفتوگۆی پۆست‌و بودجە لەگەڵ بەغدا بكات

کوردستان

24/08/2017‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێمن هەورامی راوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی رایگەیاند، بارزانی رەتیكردووەتەوە، كە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی بودجەو پرست بكەنەوە.

هێمن هەورامی راشیگەیاند، كە بارزانی ئەمڕۆ "پێنج شەممە 24 ئاب" لەسێ‌ دیداری جیاداو لەكۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیاو ئەڵمانیا‌و یەكیتی ئەوروپا ئەنجامیدا، بەروونی رایگەیاند "بریاری ریفراندۆم پاشەكشەی لێناكریت". 

بەقسەی راوێژكارەكەی بارزانی ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە "ریفراندۆم ئامرازەو ئامانجی سەرەكی سەربەخۆییەو جاریكی دیكە گفتوگۆ لەپێناوی پۆستی وەزاری‌و بودجە لەگەڵ بەغدا ناكەینەوە".

هەر بەقسەی هەورامی بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "هەركەس‌و وڵات‌و لایەنێك داوای دوا خستنی ریفراندۆم دەكات دەبێت بەدیلی باشترو مسۆگەرتر بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی بخاتە بەردەم گەلی كوردستان".

ئەمە لەكاتێكدایە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح

بەپەلە