جەعفەری هۆشداری لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم دەدات

عیراق

13/09/2017‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەدات، بەوەی ئەو پرۆسەیە كاریگەری لەسەر سەقامگیری‌و ئەمنییەتی عێراق‌و وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.

ئیبراهیم جەعفەری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان "كۆمەڵێك رەهەندی مەترسیداری هەیە، بەتایبەتی رەهەندی ئەمنی، كە كاریگەری لەسەر سەقامگیری‌و ئەمنییەتی عێراق‌و یەكپارچەیی خاكی وڵات‌و ناوچەكەش دەبێت".

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە "نایاسایی‌و نادەستووری" عێراق كردووەو راشیگەیاندووە "مادەی یەكەمی دەستووری عێراق، باس لەوە دەكەت عێراق وڵاتێكی یەكگرتووە بەدەسەڵاتدارییەكی تەواو"، كە ئەوە گرەنتی یەكپارچەیی عێراق دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە بەم نزیكانە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە ئەمە كاردانەوەی لایەنی عێراق‌و وڵاتانی ناوچەكەی لێكەوتووەتەوەو كاردانەوەكانیش بەردەوامە.

هـ ـ ح