بارزانی جەخت لەئەنجامدانی ریفراندۆم دەكاتەوەو عەبادیش هۆشداریدەدات

عیراق

17/09/2017‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی جەختی لەئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لەوادەی خۆی كردەوەو رایگەیاند، "كاتی ئەوە نەماوە لەسەر دواخستنی ریفراندۆم گفتوگۆ بكرێت"، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی كەناڵی جەزیرە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەبەرانبەر جەختكردنەوەكەی مەسعود بارزانی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆشداری توندیدا، لەئەنجامدانی ریفراندۆم‌و "بەخۆكوژی‌و یاریكردن بەئاگر" بۆ كورد ناوی برد.

بارزانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لەشاری دهۆك بۆ بانگەشەی راپرسی راشیگەیاند، ئەوان وەك وەفادارییەك بۆ "خوێنی شەهیدان لەبەرانبەر هیچ فشارێك پاشەكشە ناكەن".

لەراپۆرتەكەی كەناڵی جەزیرە ئەوەش هاتووە، كە پرسی ریفراندۆم وەك یارییەكی پڕ لەململانێ‌ لەنێوان بەغداو هەولێر ماوە، كە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە لەهەرێم‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان بەرێوەبچێت.

هـ ـ ح