شارپرێس:
عەمار حەکیم سەکردەی
باڵای شیعەکان رایگەیاند چاوەڕێ دەکەین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گۆڕانکاری لە سەر
پرسی ریفراندۆم روبدات کە ئەو وەک "موفاجەئە" باسی دەکات.
لە لیدوانێکیدا بۆ
دەزگای سەربەخۆی عێراقی عەممار حەکیم
سەرۆکی رەوتی حیکمەئ عێراق کە ماوەیەک لەمەوپیش دایمەزراند رایگەیاندووە "ئێمە کار
لە سەر ڕاگرتنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکەین و داوا دەکەین هەموو
لایەک بگەڕێنەوە سەر میزی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
عەممار حەکیم
رایگەیاندووە "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گۆڕانکاری نوێ رودەدەن و ئەو بە
موفاجەئەی ناو هێنا بێ ئەوەی زانیاری لەبارەوە بدات".
حەکیم ئاماژەی بە
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم داوە کە بریارە تێیدا پێشنیازی
ئەمریکا بۆ دواخستنی ریفراندۆم تاوتوێ بکرێت، هەرچەندە لە دوو رۆژی رابردوودا
بارزانی لە میانی وتارەکانی لە ئاهەنگی پشتیوانی لە ریفراندۆم رایگەیاند "بەهیچ
شیوەیەک ریفراندۆم دواناخرێت و ئەو پێشنیازانەی کراون بەدیل نین بۆ ریفراندۆم".
ئەمە لە کاتێکدایە
بریار وایە ٢٥ی ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان و
پارێزگاکانی هەرێم بەرێوەبچێت ئەوەش کاردانەوەی توندی وڵاتانی بەدوای خۆیدا
هێناوە.
ر.ا