دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری راگرتنی ریفراندۆمی هەرێم دەردەكات

عیراق

18/09/2017‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری راگرتنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەركردووە.

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دەستەی سەرۆكایەتی دادگای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی ریفراندۆمی هەرێمی دەركردووە.

هەڵوێستی دادگاكە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە تائێستا هیچ بڕیارێك لەسەر دواكەوتنی نەدراوە.

 

لەراگەیەنراوەكەی دادگای فیدراڵی عێراق هاتووە، كە بڕیاردرا بەراگرتنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25/9/2017، ئەوەش بەفەرمانی سەرۆكایەتی دادگاكە ژمارە (106) لە 8/6/2017، كە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت.


هـ ـ ح