شارپرێس:
مەسعود بارزانی دانی بەدوو هەڵەی كوردنا، كە لەساڵانی رابردوو لەعێراق كردوویانەو رایگەیاند، نەدەبوو كورد ئەو هەڵانە بكات.
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەمیانی وتارێك رایگەیاند، هەڵەی یەكەمی كورد ساڵی 2003 بوو، كە نەدەبوو كورد لەكاتی رووخانی رژێمی ئەوكاتی عێراق بگەڕێتەوە بەغدا، كە "خۆمان بەخواستی خۆمان گەڕینەوە".
بارزانی لەبارەی هەڵەی دووەمیش رایگەیاند، كە ساڵی 2014 كاتێك حكومەتی عێراق بودجەو موچەی هەرێمی بڕی، دەبوو كورد هەڵوێستی هەبێتو سەربەخۆیی رابگەیەنێت، كە خۆیان بەو بڕیارە وتیان جیاببنەوە، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەكرد.
بارزانی ئەوەشی بە "نیمچە هەڵەیەك" ناوبرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەوكاتەدا، شەڕی داعش هەبوو، نەدەكرا بڕیاری سەربەخۆیی رابگەیەنن.
هـ ـ ح