ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی داوای پاراستنی یەكپارچەیی عێراق دەكات

عیراق

20/09/2017‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شراپرێس:
ئەحمەد ئەبولغەیز، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی داوای پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقی كرد.

ئەحمەد ئەبولغەیز، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لەمیانی لێدوانێك سەرەڕای داواكردنی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقی كرد راشیگەیاند، دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كار بۆ پاراستنی خاكی ئەو وڵاتە بكەن.

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی راشیگەیاند، یەكپارچەیی خاكی عێراق بەسراوەتەوە، بەئارامی ناوچەكە، كە "ئەگەر ئەو یەكپارچەییە تێكبچێت، ئەوە ئارامی ناوچەكەش تێكدەچێت".

ئەبولغەیز جارێ:ی تر دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوەو رایگەیاند، ئەو هەوڵە هۆكارێكە بۆ دابەشكردنی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە پێشتر ناوبراو دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەكە راگەیاندبوو، هەروەها سەردانی هەولێری كردو داوای لەمەسعود بارزانی كرد، ریفراندۆم دوابخات.

هـ ـ ح