ئەردۆغان: توركیا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر هەرێم دەكات

کوردستان

20/09/2017‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر هەرێمی كوردستان دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، توركیا لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێ سزادەكان دەكات، بۆ ئەوەی بزانێت، چۆن لەگەڵ پرسی ریفراندۆمی هەرێم مامەڵە دەكات.

سەرۆك كۆماری توركیا، هەروەها رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا تاوتوێی سزاكانی كرد، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكات، بۆ ئەوەی رێكاری پێویست لەو بارەوە بگرێتەبەر.

ریفراندۆمی هەرێم رۆژی 25/9/2017 ئەنجامدەدرێت‌و توركیا وەك بانگەشەی بۆ دەكات دژی پرۆسەكەیە، كە لەو بارەشەوە بڕیارە رۆژی 22 ئەم مانگە ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان بۆ وەرگرتنی بڕیار لەو بارەوە كۆببێتەوە.

هـ ـ ح