شارپرێس:
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، بەتایبەتی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم كۆدەبێتەوە.
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری سلێمانی كۆدەبێتەوە، كە كۆبوونەوەكە سەعات حەوتی ئێوارە ئەنجامدەدرێت، ئەوەش بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەبێتو تێدا پرسی دۆخی هەرێمو ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوتوێكردەكرێتو بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی لەكاتێكدایە، كە بڕیارە 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە گۆڕان تائێستا لەگەڵ ئەوەیە پرۆسەكە دوابخرێتو ئەنجامنەدرێت.
هـ ـ ح