سەڵاحەدین بەهادین: پرسی سەربەخۆیی لەگەڵ پرسەكانی تر تێكەڵناكرێت

کوردستان

24/09/2017‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، نابێت پرسی ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی تێكەڵاوی پرسەكانی تر بكرێت.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتوو ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی مافێكی گەلی كوردەو هەموو تاكێكی گەلی كورد دەبێت ئەو مافەی هەبێت‌و مومارەسەی بكات، بۆیە نابێت لەگەڵ پرسەكانی تر تێكەڵبكرێت.

ئەمینداری یەكگرتوو، ئەوەشی راگەیاند، كە ئەو گلەیی‌و ناڕەزایییانەی لەسەر ئیدارەدانی هەرێم هەیە هەموو لەجێگەی خۆیەتی‌و دەبێت چاكبكرێت، بەڵام نابێت تێكەڵی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكرێت.

سەڵاحەدین بەهادین، هەروەها رایگەیاند، یەكگرتوو لەسەرەتاوە لەگەڵ پرسی ریفراندۆم بووە، ئەوەش لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆیی‌و ئێستاش بەشێكە لەو پرۆسەیە، پشتگیرشی دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە سبەی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، ناوبراو جەختیكردەوە، پرۆسەكە لەناوچەكانی كەركوك‌و كێشە لەسەرەكانی دەرەوەی هەرێمیش ئەنجامدەدرێت.

سەڵاحەدین بەهادین دڵنیاییدا لەوەی ریفراندۆم ترس دروستناكات‌و رەتیشیكردەوە، بەو هۆیەوە شەڕو شۆڕو ئاژاوە رووبدات، كە ئەوەشی راگەیاند "دونیاش هێندە بێخاوەن نییە كورد قات‌و قڕ بكرێت".

هـ ـ ح