بارزانی بەبێ‌ راگەیاندنی هیچ پەیامێك بەشداری پرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی كرد

کوردستان

25/09/2017‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی بەبێ‌ راگەیاندنی هیچ پەیامێك بۆ خەڵكی كوردستان بەشداری پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی كردو دەنگیدا.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەشارۆچكەی پیرمام بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد، كە لەدوای دەنگدانەكە هیچ پەیامێكی رانەگەیاند، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی نابێت لەناوەندی دەنگدان قسە بكات.

قسەنەكردنی مەسعود بارزانی لەپرۆسەی دەنگدانی سەربەخۆیی لەهەرێم لەكاتێكدایە، پێشترو لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژكردنەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان راستەوخۆ پەیامی دەداو قسەی بۆ میدیاكان دەكرد.

پرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی هەرێم چەند سەعاتێكە دەستیپێكردووەو بڕیاریشە تا ئێوارە سەعات شەش بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح