توركیا داوا لەخەڵكی وڵاتەكەی دەكات هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵن

کوردستان

25/09/2017‌ 1800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لەخەڵكی وڵاتەكەی دەكات، كە هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵن‌و بگەڕێنەوە توركیا.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم داوای لەخەڵكی وڵاتەكەی كردووە، بەپەلە هەرێمی كوردستان جێبهێڵن‌و بگەڕێنەوە توركیا.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، كە توركیا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، هەموو رێوشوێنك دەگرێتەبەر، ئەگەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ببێتە هۆی هەڕەشە لەئاسایشی نەتەوەیی.

وەزارەتەكە هەروەها رایگەیاندووە، توركیا دان بەئەنجامی ریفراندۆمی هەرێم نانێت‌و بەتەواوی رەتیدەكاتەوە.

پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە بەرێوەدەچێت، كە توركیا بەپرۆسەكە ناڕازییەو تائێستا چەندین كاردانەوەی لەو بارەوە راگەیاندووە.

هـ ـ ح