یەكەم كاردانەوەی بەرپرسانی كورد لەسەر بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا

کوردستان

25/09/2017‌ 3176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك یەكەم بەرپرسی كورد، كاردانەوەی بەرانبەر بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیاند، كە بەیاننامەكەی بە "باش" ناوبرد.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەڵوێستێكی "باش" بووە، كە دەبێت ئەگەر ریفراندۆمی هەرێم ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەی كاردانەوەی دەبێت.

كارگێڕەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی راگەیاند، توركیا مافی خۆیەتی، ئەگەر ریفراندۆمی هەرێم ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەری، كاردانەوەی دەبێت، بەڵام بەدڵنیایی ئەو پرۆسەیە هیچ مەترسییەكان بۆ سەر ئەنقەرە دروست ناكات.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ دوو شەممە بەیاننامەیەكی دەركردو رایگەیاند، ئەگەر ریفراندۆمی هەرێم مەترسی بۆ سەر ئاسایشی توركیا دروستبكات، ئەوە رێكاری پێویست لەدژی دەگرنە بەر، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكان.

مەلا بەختیار دڵنیاشیدا، بەوەی چۆن لەسەردەمی فیدراڵی هاوسێیەكی باش بوون بۆ توركیاو پەیوەندی ئابووری‌و هەماهەنگی سەربازی‌و سیاسییان هەبووە، لەسەردەمی سەربەخۆیش بەردەوامی دەبێت.

هـ ـ ح