هاوپەیمانان رێگری دەكەن
ئەمریكا دڵنیایی داوە بەیەپەگە توركیا هێرش ناكاتە سەر منبەج

کوردستان

23/03/2018‌ 1854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا دڵنیایداوە بەیەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، كە ئەمریكا هێرش ناكاتە سەر ناوچەكانی منبەج‌و دەروبەری‌و بۆ ئەوەش هاوپەیمانی نێودەوڵەی رێگری دەكەن.

ئاڵدار خەلیل یەكێك لەبەرپرسانی كورد لەرۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد، كە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا دڵنیایانداوە بە فەرماندەكانی یەپەگە، توركیا هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ هێرشكردنە سەر شاری منبەج‌و دەوروبەری.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، كە ئەمریكا دڵنیایی ئەوەشی داوە، ئەگەر هاتوو توركیا هێرش بكاتە سەر ناوچەكانی منبەج‌و دەوروبەری ئەوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رێگری لەهێرشەكانی ئەمریكا دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە بەرپرسانی توركیا بە بەردەوامی هەڕەشەی ئەوە دەكەن، لەماوەی داهاتوو هێرش دەكەنە سەر شاری منبەج، كە بەدەست شەرڤانانی یەپەگەوەیە.

شاری منبەج دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریاو لەساڵی 2016وە بەدەست شەرڤانانی یەپەگەوەیە، كە توركیا بەوە ناڕازییەو داوای دوورخستنەوەی ئەو شەرڤانانە دەكات لەئەمریكاو هاوپەیمانەكانی.

هـ ـ ح