شارپرێس:
یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی شۆك بوون، كاتێك تیمی پزیشكی سەر بەیەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) چوونە ناو ناوەندی یەكەمی مەشقو راهێنانەكانیان لەروسیا.
گۆڤاری "فرانس فوتبۆل" بڵاویكردەوە، كە لیژنەكە پزیشكییەكەی فیفا بیبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە چوونەتە لای یاریزانانی ئەرجەنتینو پشكنینی پزیشكیان بۆ كردوون.
پشكینی لیژنەكە بۆ شەش یاریزانی ئەرجەنتین بووە، لەناویاندا لیۆنێل میسی كاپتنی هەڵبژاردەكە، كە ئەو یاریزانە شۆك بووە.
هەروەها باولۆ دیبالا، ماركوس ئاكونا، فرانكو ئارمانی، نیكولاس ئۆتامیندی و ئیدواردۆ سالڤیۆش پشكنراون، بۆ ئەوەی بزانرێت، مادەی وزەبەخشیان بەكارهێناوە یان، نا.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چەند رۆژێكە گەیشتووەتە روسیا، ئەوەش بۆ بەشداریكردن لەیارییەكانی مۆندیالی 2018، كە سبەی پێنج شەممە یارییەكانی دەستپێدەكات.
هـ ـ ح