ئەمریكا ئاڕاستەی ١٠٠ كەشتی لە گەرووی هورمز گۆڕیوە

جیهان

46 خولەک پێش ئێستا‌ 89 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم ڕایگەیاند لەماوەی ٦٠  
ڕۆژی ڕابردوودا ئاڕاستەی ١٠٠ كەشتییان گۆڕیوە لەچوارچێوەی گەمارۆكانی سەر ئێراندا.
 
سێنتكۆم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە هێزەكانی "لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئاڕاستەی ١٠٠ كەشتی بازرگانییان گۆڕیوە، لەو كاتەوەی ئەمریكا گەمارۆی سەر ئێرانی دەستپێكردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "هیچ كەشتییەك نەیتوانیوە بەبێ مۆڵەتی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی گەمارۆدا تێپەڕێت"، جەختیشی لەوە كردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەركەكانیان لەكاتێكدا ئامادەیی تەواویان هەیە".