ئەوروپاو نەتەوەیەكگرتووەكان داوای ڕێگری لەتوندوتیژی دژی ژنان دەكەن

جیهان

26/11/2018‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندان لە شاری لیۆنی فەڕەنسا دژی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕێگریكردن لەتوندوتیژی دژی ژنان بوون. 

نزیكەی نیوەی ژنان لەیەكێتی ئەوروپا بە شێوازیك ئازاری دەستدرێژی سیكسی، یان شێوازەكانیتری توندوتیژی دژیان ئەنجامدراوە، بەم بۆنەیەوە لە ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژنان لە 25ی نۆڤەمبێردا، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری هەنگاوی زیاتر لەهەموو وڵاتان بۆ بەرگری كردن لە مافەكانی ژنان بوون.

لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژە بەوەكراوە، توندوتیژی دژی ژنان وەكوو ڕابردوو لەسەرانسەری جیهاندا بەرەوە بڵاوبوونەوە دەچێت و ئەمەش پێشێلكردنی توندی یاساكانی مافی مرڤ بەگشتی بەهەژمار دێت.

نزیكەی نیوەیەك لەژنان لە یەكێتی ئەوروپا توندوتیژی سێكسی-یان بەشێوازی جۆراوجۆر، هەر لە ڕەفتار و قسەی توندوتیژئاسای سێكسی و گوشاری ڕۆحی ودەرونی بگرە تا ئازاردان لە دونیای تەكنۆلۆجیاو ئەنتەرنێتەوە تەجروبە كردووە.

ساڵانە لە جیهاندا نزیكەی 12 ملیۆن كچی ژێر 18 ساڵ هاوسەرگیری دەكەن، نزیكەی 200 ملیۆن كچ ساڵانە لە جیهاندا خەتەنە دەكرێن، ئەم هەنگاوە توندوتیژئاساییە دژی ئەندامی سێكسی ئافرەتان لە 30وڵاتی جیهاندا بەلانیكەمی ڕوودەدات. 

كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەكەی خۆیدا خوازیاری هەوڵدان بۆ ڕێگری كردن لەم گوشارانە لەسەر ژنان وكچان بەگشتی بووە.

هەر لەم بەیاننامە هاوبەشەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە قوربانییەكانی كوشتنی ژنانیش لە 80%یان بەهۆی شەڕو ئاڵۆزی توندوتیژئاسا لەنێو خێزانەكاندا كوژراون. و لەمبارەشەوە رێكخراوی نەوەیەكگرتووەكان داوای هەنگاوی ناوچەیی و جیهانیانە بۆ ڕێگەگرتن لە بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان و سزادانی تاوانبارانی كردووە.

لەلایەكی ترەوە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەئاماژەكردن بەلایەنێكی تری توندوتیژی دژی ژنان و كچان دەڵێت، سیكسكردن بێ ڕەزامەندیش دەستدرێژی سێكسیێە، و ئەم ڕێكخراوە لە لەندەن لە یاسای هەندێك وڵات ڕەخنەی گرتووه كە لە هەندێك وڵاتاندا لەمبارەیەوە پشتیوانی بەپێی پێویست لە ژنان و كچان ناكرێت، لەكاتێكدا بە تاوانیش‌لەم وڵاتانە بەهژمار دێت و دواجاریش هەڕەشە یان توندوتیژی جەستەشی بەدوادا دێت. ئەم ڕێكخراوە هەروەها دەڵێت دەبێت وكوو هەندێك وڵاتانیی وەكوو سوئید و ئەڵمانیا ئەم پرسە ببێتە یاسا و ڕێسایەكی تایبەتی بۆ دابنرێت.

دەرچوونی ئەم بەیاننامانە لە ڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان لەكاتێكدایە، بەم بۆنەیەوە لە دونیا و ئەووروپادا بەتایبەت، ڕێپێوان و خۆپیشاندان‌ بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە بەڕێوەچوو، كە خوازیاری كۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگری كردن لەم دیاردەیە لە هەمو وڵاتانیی جیهاندا بوون.

بەپەلە