دۆزینەوەی مەترسییە نوێیەكانی بەكارهێنانی خوێ

تەندروستی

12/12/2018‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریدەخات خواردنی زۆر خوێدار (سوێر) دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە ئاتریڵ فیبریلاسیۆن  Atrial fibrillation و ناڕێكی لێدانی دڵ زیاتر بكات.
 
ئاترێڵ فیبریلاسیۆن جۆرە لێدانیێكی دڵی ناڕێكوپێكە كە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن و كێشەكانی ترەوە و ملیۆنەها نەفەر لە جیهان دوچاری ئەم جۆرە نەخۆشییەن و لە مەترسی زیاتر بەجەڵدە و ناتەواوی دڵدان.

لێكۆڵەڕان لەبارەی بەكارهێنانی خوێوە، بۆ ئەم مەبەستە 716پیاو و ژنی پیریان لە فینلەندا هەڵبژارد و بۆ ماوەی 19ساڵ ئەوانی خستە ژێر چاودێری ولێكۆڵینەوەوە و ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیەش ئەوە بوو كە 74كەس لە بەشداربووان تووشی ئاتڕێڵ فیبریلاسیۆن(لێدانی ناڕێكی دڵ) بوون.

لێكۆڵەران هەروەها پاش لە لێكدانەوەی چەند هۆكارێكی تری وەكوو، تەمەن، چەوری جەستە، پەستانی خوێن و بەكارهێنانی جگەرە و هاوشێوەكانی، تێگەیشتن كە بەكارهێنانی خوێ بەتەنها پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تووشبوون بەم نەخۆشییەوە هەیە و كەسانێك كە ڕێژەی خوێی زیاتر لە خواردنەكانی ئەواندایە، جیاواز لە هۆكارەكانیتر، نسبەت بەو كەسانەی كە خوێی كەمتر بەكاردەهێنن، تووشی دەرەجەیەكی بەرزتر لە ئاتڕێڵ فیبریلاسیۆن(لێدانی ناڕێكی دڵ) دەبن.

ئەم لێكۆڵینەوە لە كۆتاییدا ئەوە‌شی بەگشتی پێشنیار كرد، كە كەسەكان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ دەبێت بەكارهێنانی خوێ كەمبكەنەوە و ئەوەش لەڕوانگەدا دابنێن كە زۆر لە خواردنەكان، تەنانەت مەوادی خۆراكی ئامادەكراویش ڕێژەیەكی زۆر خوێ لە ناواخنیاندا هەیە.

هـ ـ ح