بوونی هێزەكانی ئەمریكا فشارەكان لەسەر حكومەتی عێراق زیاتر دەكات

عیراق

07/02/2019‌ 1363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
بۆ رۆژی چوارەم هێزە سیاسییەكانی عێرا، ئەوانەی بەوە ناسراون لە ئێران نزیكن بەردەوامی دەدەن لەسەر گوشار خستنە سەر حكومەتی عێراقی بۆ دەربڕینی هەڵوێستێكی روون لە پرسی هەبوونی هێزەكانی ئەمەریكا. 

ئەو داواكارییە زیادیكردووە بەوەی داوای  بەیاننامەیەكی دەستنووس بكرێت لەسەرۆك وەزیران "عادل عەبدولمەهدی"‌و تێیدا ژمارەی ئەو هێزانەو شوێن و جبەخانەكانیانی تێدا روون بكرێتەوە‌، سەرەرای هۆكاری مانەوەیان‌و چەندییەتی پێویستی سوپای عێراقی پێیان بۆ ئەوەی دۆخی عێراق بە سەقامگیری بمێنێتەوە.

رۆژی پێنج شەممە، بەرپرسە عێراقییەكان لە بەغدا جەختیانكردەوە، كە هەوڵەكان بۆ گرێدانی دانیشتنێكی بەپەلەی پەرلەمان شكستیهێناوە بەهۆی مۆڵەت وەرگرتنی ئەندامەكانییەوە، بەڵام هەندێك كوتلەی تر رەتیانكردەوە بەرانبەر هەبوونی سوپای ئەمەریكا لە عێراق بوەستنەوە بەتایبەتی كوتلە كوردییەكان.

ئەندامێكی پەرلەمان لەم بارەیەوە وتی: هەوڵی گریدانی دانیشتن شكستیهێنا بەهۆی تەواونەكردنی  رێژەی یاسایی، لەبەرئەوە ئێستا گوشار لەلایەن ئەندامان و هەندێك كوتلەوە هەیە بۆ ئەوەی حكومەت بەشێوەیەكی راستەخۆ هەڵوێستی خۆی دەرببرێت بەبێ ئەوەی پێویست بە دانیشتنی پەرلەمان بكات، بەوەی دانیشتن سەر ناگرێت پێش 5ی مانگی داهاتوو. 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كردووە هەندێك لە ئەندامەكان لەگەڵ حكومەت گفتوگۆ دەكەن بۆ زانینی هەڵوێستی فەرمی لەبەردەوام بوونی هێزەكانی ئەمەریكا، چونكە تائێستا هەڵوێستی سەرۆك وەزیران ناروونەو دەڵێ بنكەی سەربازی ئەمەریكی لە عێراقدا نیە و ئاماژە بەوە بكات سەربازی ئەمەریكا هەن یاخود نین.

هەر هەمان سەرچاوە دووپاتی ئەوەی كردووەتەوە، كە هەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكان داوایان كردووە هەڵوێستی حكومەت لە بەیاننامەیەكی دەستنووسدا بخرێتە روو، باسی ئەوەشی كردووە دەستووری عێراقی سەپاندویەتی دەبێت حكومەت رازی بێت لەسەر رێكەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی مۆكراو لە نێوان بەغداو واشنتۆن، لەهەمان كاتدا پێویستە حكومەت راز بێت لە دەرچونی هێزە ئەمەریكیەكان لە وڵاتدا.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەندامی هاوپەیمانی "البنا" فازل روبیعی، كە لە نێو ئەو كوتلەیەدایە هەر یەك لە نوری مالكی و هادی عامری لە خۆ دەگرێت وتی : داوا لە حكومەتی دەكرێ دۆخی هێزە بێگانەكان لە وڵاتدا رون بكرێتەوە لە روی ژمارەو بنكەو جبەخانەو هۆكاری مانەوەی و چالاكی ئیستای بەتایبەتی هێزە ئەمەریكیەكان و پرسیار لە نهێنی خۆلادان دەكاتەوە بۆ وەلامدانەوەی پرسیارەكە لەلایەن حكومەتی پێشوو و حكومەتی ئێستاوە.

لای خۆیەوە سەركەوت شەمسەدین لە بەیاننامەیەكیدا وای دەبینێ كۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی پەرلەمان و حكومەت بابەتێكی گرنگە، چونكە كوتلەكان پێویستیان بە دیدار هەیە لەگەڵ حكومەتی و وەزیری دەرەوەو بەرپرسە ئەمنیەكان بۆ باسكردنی وردەكاری رێكەوتنامەی ئەمەریكی – عێراقی.

ناوبراو رەتی كردەوە ئەو هێزانە مەترسی بن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، چونكە رێكەوتنی چوارچێوەی ستارتیژی رێگە نادات ئەمەریكیەكان ئاسمان و خاكی عێراق بەكاربهێنن بۆ هێرش كردنە سەر هیچ وڵاتێك، سەرەرای ئەوەی رێگ بە هێزە بیانیەكان نادرێت بنكەی سەربازی دروست بكەن. هەروەها ناوبراو وای دەبینێ پەیوەندی عێراق و ئەمەریكا گرنگە، و لە بەرژەوەندی هەردوولادایە لە روی سیاسی و سەربازی و ئابوریەوە، و هەبونی سوپای ئەمەریكا لە ئێستادا داگیركاری نیە، بەلكو لەسەر داوای جكومەتی پێشوو هاتوون.

لەهەمان كاتدا، واشنتۆن پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دەربڕی لە جەنگدا دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، لەم بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایسك پۆمپیۆ لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن گوتی : وڵاتەكەی پایەندە بە پاڵپشتی كردنی هێزە عێراقیەكان لە روبەروبونەوەی رێكخراوی داعش، و ئەوەی دووپاتكردەوە تاكو ئێستاش رێكخراوە تیرۆریستیەكە مەترسیەكی گەورەیەو دەبێ روبەروی ببیینەوە. 

سەرچاوە: العربی الجدید