شارپرێس:
ئەمڕۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامداو چەند بڕیار
و راسپارده‌یەکی نوێی ده‌ركرد.
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی
پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و چەند بڕیارێکی گرنگیدا لەسەر
رووداوەکانی خولەکانی کوردستان.
لە بەشێکی بڕیارەکاندا هاتووە یانەی گازی باکوور لە ئەگەری دابینکردنی
ئاسایش دەتوانێت یارییەکان لە نێو یاریگای خۆیدا بەڕێوەببات، هەروەها یاریزانی
یانەی خاک شاهۆ فازل و عوسمان ئەنوەر لە یانەی شەقلاوە بۆ یارییەک و بە بڕێک پارە
سزادرا.
ئەوەی تایبەت بوو بە رووداوەکانی یاری هەندرێن و برایەتی هادى كه‌ریم،
دڵشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز پێکهات بۆ لێكۆڵینه‌وه
له رووداوه‌كانى یارىیەکە، دواى ته‌واو بوونى كارى ئه‌م لێژنه‌یه و نووسینى
راپۆرتى خۆیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزییەكان
هه‌بووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه، سزاى توند ده‌درێن،
هەروەها یاری داهاتووى یانه‌ى برایه‌تى له به‌رامبه‌ر یانه‌ى گازى باكوور له
یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و ستافى
هونه‌رى هه‌ردوو یانه بۆیان هه‌یه له یارییه‌كه ئاماده‌بن.
له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنه‌رى شاره‌كان له لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستانیش،
هه‌ریه‌ك له ناوبژیوانان ئومێد مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، دیار عه‌بدولجه‌بار،
توانا عوسمان، بۆ به‌شدارییكردن له پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.
هـ ـ ر