شارپرێس:
بۆ پێگەی یوتیوب بڵاوکردنەوەی گۆرانی " دیسباسیتۆ"ی گۆرانیبێژ " لویس فۆنسۆ" کە ژمارەی بینینەکانی گەیشتۆتە ٦ ملیار بینین بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت، ئەوەش ئەو گۆرانییەیە کە تاوەکو ئێستا هیچ ڤیدیۆیەکی تر لە مێژووی ئەو پێگەیە نەیگەیشتۆتێ.
پێگەی یوتوب گوتوویەتی کە کلیپی گۆرانیی گۆرانیبێژ "فۆنسی" و هاوڕێ گۆرانیبێژە ڕاپەرەکەی "دادی یانکی" کە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە وەک خێراترین ڤیدیۆ تۆمارکراوە کە سەرەتا دوو ملیار بینین ، دوات سێ ملیار ئنجا لەماوەی ٢٧٢ رۆژ ٤ ملیار بینەری هەبووە ، ئیستاش ژمارەی ئەو جارانەی سەیری ئەو ڤیدیۆ کلیپە کراوە گەیشتۆتە ٦ ملیار بینین .
ئەو گۆرانییە ئیسپانییە کە واتاکەی بریتییە لە " بەهێمنیی" , دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو ، توانی زۆر بە خێرایی گۆرانی " شەیپ ئۆف یۆ" واتە " شێوەت" هی گۆرانیبیژی بەریتانی "ئید شیرین" تیبپەڕێنێت کە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٢ وە لەسەر یوتیوب دابەزیوە، توانیبووی ٢ ملیار بینەری هەبێت.
گۆرانی" گانگام ستایل" هی گۆرانیبێژی کۆریای باشوور Psy ، یەکەم گۆرانی بوو کە توانی سنووری یەک ملیار بینەر تێپەڕێنێت لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٢ وە بلە یوتیوب بڵاوکرابۆوە.
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی