توركیا ملیۆنەها دۆلار بۆ پرۆسەی تیرۆركردنە نهێنییەكان خەرجكردووە

کوردستان

07/03/2019‌ 1960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی توركی نزیك لەسەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاویكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەی ملیۆنەها دۆلار دەدات بەو كەسانەی هاوكاری دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگیری دەكەن بۆ تیرۆركردنی ئەوانەی داواكراون، لەسەر هەمان شێوەی میتۆدی پرۆسەی لەناوبردن‌و كوشتن، كە گروپە مافیاییەكان پێیهەڵدەستن.

بەپێی رۆژنامەكە، لیستی داواكراوەكان زیاتر ئەندامانی بزووتنەوەی خزمەتی "فتح الله گویلەن" و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەگرێتەوە، ئەوانەی ئەنقەرە بە "تیرۆریست" وەسفیان دەكات.

سەرچاوەكە روونیكردووەتەوە حكومەتی توركیا 19.5 ملیۆن لیرەی توركی (3.5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی) داوە بە 249 هەوڵدەری نهێنی بۆ كوشتنی داواكراوەكان، ئەوەشی ئاشكراكردووەو ئەو پارانە پارانە لە ژێر ناوی دیاری نیشتمان، یان كاری نیشتمانیدا خەرج دەكات.

هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردوە، وەزارەتی ناوخۆ نهێنییەكی تەواوەتی ناوە هەواڵدەرەكان دەپارێزێ،  لە راپۆرتە فەرمییەكاندا ناویان ئاشكرا ناكات.

هاوكات پێگەی "لەندەن پۆست"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە لەگەڵ ئەوەی ئەنقەرە پێیوایە هەزاران كەسی داواكراو هەیە، بەڵام تەنیا بەرهەڵستكارەكان دەستگیر دەكات، لەدوای كودەتاكەی ساڵی 2016 ەوە.

بە گوێرەی پێگەی بەریتانییەكە، حكومەتی توركیا لە 31ی ئابی 2015 ەوە سیستەمی پاداشتی چالاككردووەتەوە بۆ هاندانی هاووڵاتییەكانی تا هەواڵ لەبارەی تیرۆریستەكانەوەی بدەن بە دەزگا ئەمنیەكان.

لەلایەكی تر رۆژنامەی "یەنی شەفەق" باسی ئەوە دەكات پاداشتەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، لەپاش ئەوەی وردبینی‌و هەڵسەنگاندن بۆ هەواڵەكەی دەكرێت و لە پاشاندا پاداشت تەنیا بۆ كەسانە دەدرێت، كە زانیاریەكانیان دەبنە پرۆسەی جێبەجێكردن. 

ئەو ناوانەی پاداشت دەكرێن لەلایەن وەزیری ناوخۆوە رەزامەندی لەسەر دەدرێت و بە شێوەی كاش وەری دەگرێت.

لیستی داواكراوەكان، كە لە ساڵی 2016 نوێكراوەتەوە، سێ بەشی دیاریكراو بە سێ رەنگی جیاواز لە خۆ دەگرێت (سور و پرتەقاڵی و خۆڵەمێشی)، بەگوێرەی گرنكی كەسەكان، ئەمەش دیسان بە پێی زانیاریەكانی ماڵپەرە بەریتانیەكە.

ماڵپەرەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە لیستی داواكراوەكان 672 ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان و 342 ئەندامی جولانەوەی خزمەتی گویلەن و 119 كەسی تر لە رێكخراوە راستڕەوەكان و 75 كەس لە گروپە ئاینیەكان لە خۆی دەگرێت.

لە كۆتاییدا هێما بۆ ئەوە كراوە لیستەكەی ئێستا لەبەردەستی حكومەتدایە 1208 كەس دەگرێتەوە، هەرچی دەستگیركراوەكان و كوژراوەكانە گواستراونەتەوە بۆ لیستەكانی تر.

سەرچاوە: Pont post
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا

بەپەلە