بەراوردێك لەنێوان سوپای ئەمەریكاو ئێران
سوپای پاسداران تەحەددای بەهێزترین سوپای جیهان دەكات

جیهان

08/04/2019‌ 7355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەیەكی ئاشكرای لە سوپای ئەمەریكا كرد و گوتی ئەگەر بێت و واشنتۆن سوپای پاسدارانی ئیران بخاتە لیستی ڕیكخراوە تیرۆریستییەكانی جیهانەوە ، ئەوە ئەوكاتە سوپای ئەمەریكا لە رۆژئاوای ئاسیا ئاسایشیان پارێزراو نابێت .

رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا پشتیوانی پرۆژە بڕیاری دانانی سوپای پاسدارانی ئێران دەكەن لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە .

پێگەی ' گڵۆباڵ فیر بۆر " ی ئەمەریكی بەراوردێكی كردووە لەنێوان سوپای ئەمەریكا و سوپای ئێران ، پێگەكە باسی لەوە كردووە كە سوپای ئەمەریكا لەسەر ئاستی ١٣٧ وڵات كە پۆڵێنبەندی سەربازییان بۆ كراوە پلەی یەكەمی هەیە ، هەرچی سوپای ئێرانیشە لەسەر ئاستی جیهان پلەی ١٤ یەمینی هەیە.

پۆلێنبەندی سوپاكانی جیهان پشتی بەكۆمەڵە فاكتەرێك بەستووە ، وەك هێزی مرۆیی ، پێگەی جوگرافی ، هێزی ئابووری ، ئەوە سەرباری چەك و چۆڵی سەربازی .

ژمارەی دانیشتووانی ئەمەریكا زیاترە لە ٣٢٩ ملیۆن كەس ، لەبەرانبەردا ژمارەی دانیشتووانی ئێران نزیكەی ٨٣ ملیۆن كەسە .

لە ئەمەریكا ١١٩ ملیۆن كەس شیوای ئەوەن بخرێنە ناو خزمەتی سەربازییەوە ، ئەوە لەكاتیكدا ١٩ ملیۆن كەس لە ئێران شیاوی خزمەتی سەربازین .

ساڵانە ٤ ملیۆن ئەمەریكی دەگەنە تەمەنی خزمەتی سەربازی ، لەبەرانبەردا ١.٩ ملیۆن كەس لەئێران دەگەنە تەمەنی خزمەتی سەربازی .

ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمەریكا ئەوانەی بە كرداری لە خزمەتی سەربازیدان ٢،١ ملیۆن كەسە ، وە ٨٦٠ هەزاریش هێزی یەدەگن ، لەبەرانبەردا ٨٧٣ هەزار كەس لەناو سوپای ئێراندا بەكرداری لەناو خزمەتی سەربازیدان ، وە ٣٥٠ هەزاریش هێزی یەدەگن .

بودجەی ساڵانەی سوپای ئەمەریكا دەگاتە ٧١٦ ملیار دۆلار ، بودجەی ساڵانەی سوپای ئێران ٦،٣ ملیار دۆلارە.

قەبارەی قەرزی دەرەكی ئەمەریكا دەگاتە ١٧،٩١ تڕیلیۆن دۆلار ، بەرانبەر ٧،٩ ملیار دۆلار قەبارەی قەرزی دەرەكی ئێران .

چەك و چۆڵی سەربازی 
هێزی ئاسمانی ئەمەریكا ١٣ هەزار فرۆكەی جەنگی هەیە ، كە ٢٣٠٠ یان فرۆكەی شەڕكەر و ٢٨٠٠ فڕۆكەی هێرشبەر ، وە زیاتر لە ١١٠٠ فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی ، وە ١٠٤ فرۆكەی راهێنان ، ٥٧٠ فرۆكەی هیلیكۆپتەر ی هێرشبەر .

هێزی ئاسمانی ئێرانی ٥٠٩ فرۆكەی جەنگی ، ١٤٢ شەڕكەر ، ١٦٥ فرۆكەی هێرشبەر ، ٨٩ فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی ، ١٠٤ فرۆكەی ڕاهێنانی سەربازی ، ١٢٦ فرۆكەی هێلیكۆپتەر ، كە ١٢ یان هێرشبەرن .

لە ئەمەریكا زیاتر لە ١٣٥٠٠ فرۆكەخانەی سەربازی لێیە ، لەكاتێكدا ئێران ٣١٩ فرۆكەخانەی سەربازی هەیە .

ئەمەریكا زیاتر لە ٦٢٠٠ تانك و ٣٩ هەزار زرێپۆش و  ٩٩٠ تۆپی ئۆتۆماتیكی و ٨٦٤ تۆپی مەیدانی و زیاتر لە ١٠٠٠ ڕاجیمەی هەیە .

لەبەرانبەردا ئێران ١٦٠٠ تانك و ٢٣٤٥ زرێپۆش و ٥٧٠ تۆپی ئۆتۆماتیكی و ٢١٠٠ تۆپی مەیدانی و ١٩٠٠ راجیمەی هەیە .

هێزی دەریایی ئەمەریكا لە ٤١٥ كەشتی جەنگی پێكدێت ، كە ٢٤ كەشتی فرۆكەهەڵگر ، ٦٨ ژێردەریایی ، ٢٢ فرقاتە ، ٦٨ كەشتی وێرانكەر ، ١٥ كۆرفیت ، ١٣ كەشتی گەڕۆكی چاودێری ، ١١ كەشتی هەڵگرتنەوەی مین .

لەبەرانبەردا هێزی دەریایی ئێران لە ٣٩٨ كەشتی جەنگی پیكدێت ، كە ٣٤ ژیردەریایی ، ٦ فرقاتە ، ٣ كۆرفیت ، ٨٨ كەشتی گەرانی چاودێری ، ٣ هەڵگرەوەی مین .

ئەمەریكا ٣٣ بەندەری هەیە ، ئێران تەنیا ٣ بەندەری هەیە .
  
یەكێكی تر لە هۆكارەكانی دیاریكردنی هێزی سەربازی وڵاتان نەوتە ، بەجۆرێك ئەمەریكا تەنیا خاوەنی ٣٦ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە ، لەبەرانبەردا ئێران خاوەنی ١٥٨ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە .

لەرووی بەرهەمهێنانی نەوتەوە ، ئەمەریكا دووبەرانبەری ئێران نەوت بەرهەم دەهێنێت ، بەجۆرێك ئەمەریكا رۆژانە ٩،٣ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ، لەبەرانبەردا توانای بەرهەمهێنانی ئێران ٤،٤ ملیۆن بەرمیل نەوتە .

ئەمەریكا رۆژانە ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بەكاردەبات ، لەبەرانبەردا ئێران ١،٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بەكاردەبات .

رووبەری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەگاتە ٩،٨ ملیۆن مەتر چوارگۆشە ، لەبەرانبەردا رووبەری ئێران ١،٧ ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە. 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی