شارپرێس: سێ سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له حزبه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، هاوكات هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌یشیان ئاشكراكردووه. هه‌ریه‌كه له (سه‌لیم كۆیی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ‌و لێپرسراوی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه، (سه‌عید هه‌ركی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، (ئیسماعیل ڕه‌سوڵ) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ له‌نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند. له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێن:"نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر، كه خزمه‌ت به گشت چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات، جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌نێو حزبدا". ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن "پشتگوێخستنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماتی‌و جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتوانی ئه‌نجومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردن". ئه‌وان پێیان وایه تا ئێستا حزبه‌كه‌یان خۆی یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌شداریی حكومه‌ت ده‌كات یاخود ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن. ڕ . ج