كوردەكان دەسەڵاتیان بەئەردۆغان بەخشی‌و ئێستاش لێی وەردەگرنەوە

کوردستان

24/04/2019‌ 2413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەم ناونیشانەی سەرەوە،  "برافدا رو" دیدارێكی لەگەڵ توێژەر لە پەیوەندییەكانی روسی –توركی لە پەیمانگەی مۆسكۆی حكومی بۆ پەیوەندییە نێو دەولەتیەكان (ئیقبال دیوری)، بڵاوكردووەتەوە.

لە دیدارەكەدا، دیوری وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە: هەندێگ كەسمان هەیە هەڵوێستیان لەسەر سەركردایەتی توركیا پۆزەتیڤ نییە، زۆربەیان لیبراڵین.. دەڵێن هەڵبژاردنەكانی شارەوانی سەرەتای كۆتایی ئەردۆغانە، ئایە ئێستا ركاربەرەكانی زۆرن، یان پشتیوانەكانی دەنگیان پێنەداوە؟ 

بڕوام وایە یەكەم خاڵ دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئابوری لە توركیا، ئەمە هۆكاری سەرەكیە.. هۆكاری دووەم، كوردەكانن، ئەمە بۆچونی تایبەتی خۆم نیە، بەڵكو دۆخێكی بابەتیە، خاڵی گرنگ ئەوەیە، كوردەكان ئەمجارە دەنگیان بە كێ داوە.

لە شارە گەورەكانی توركیادا، لە نێویاندا ئەوانەی زۆرینەی دانیشتوانەكی كوردن، لەسەر ئەوە راهاتبون دەنگ لە بەرژەوەندی ئەردۆغان بدەن، بەلام ئەمجارەیان، نا. ئەمەش هۆكاری شكستەكە بوو.

هەر بەو بۆنەیەوە! بەهۆی كوردەكانەوە ئەردۆغان گەیشتە دەسەڵات، كوردەكان بوون دەسەڵاتی رەهایان پێ بەخشی.. بەڵام ئێستا بۆیان روون بوەوە، بەهۆی چارەسەر نەكردنی كێشەی كوردەوە، پاشەكشەی لێ دەكەن.

كێشەیەكی تر.. سەرمایەدارانی تورك دژی وەستانەوە، لە نێوان كوردو سەرمایەدارەكان و هەژارەكان، هەموویان یەكیان گرت دژی ئەو؟ 

هۆكاری سەرەكی ئابوریە.. بەڵام توركیا دەنگەكانی 10 بۆ 15 % هی كوردەكانە، ئەوان رۆڵێكی یەكلاكەرەوە دەبینن لە هەڵبژاردنەكان بە نزیكی، و دەنگەكانی تر بە یەكسانی دابەش بوون لە نێوان ئەردۆغان و بەرهەڵستكارەكان.. بە نزیكەیی نەتەوەییەكان هەمان دەنگیان هەیە.

ئەمجارە، ئەردۆغان توانی دەنگی نەتەوەییەكان بهێنێ، لە رابردوودا دەنگی كوردەكانی بەدەست هێنا، بەڵام ئەمجارەیان لەگەل كوردەكان شكستی هێنا.ز لەبەرئەوە ئەڵێم : دەنگی كورد بۆتە دەنگێكی یەكلا كەرەوە. ئەم رێژە سەدییە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دیاری دەكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا