بە بەهای ٥ ملیار دۆلار هەڕەشەی سزادان لەسەر فەیسبووك هەیە

جیهان

28/04/2019‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریكاوە رووبەرووی پێبژاردنێك بووەتەوە، كە بڕەكەی لەنێوان ٣ بۆ ٥ ملیار دۆلاردایە ، ئەویش بەهۆی ئابرووچوونێكەوە، كە پەیوەندی بە زانكۆی كامبریجەوە هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتی پێگەی "The Straits Times"، كە لە نوێنەرانی فەیسبووكەوە گواستوویەتییەوە، پێبژاردنەكە دەگاتە نزیكەی ٥ ملیار دۆلار.

پێشتر كۆمپانیاكە رایگەیاندبوو، كە لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵ بە بەراورد بەهەمان كاتی ساڵی پار بڕی قازانجەكەی بەڕێژەی ٥١% دابەزیوە، بەوە تێكڕای زیانەكانی دەگاتە ٢،٤٣ ملیار دۆلار و  پوختەی قازانجەكەی بۆ ٣،٣ دابەزیوە.

ئەو زیانانە هاوكاتە لەگەڵ پێشبینی شیكەرەوە ئەمەریكییەكان ، ئەوانەی پێیانوایە هۆكاری ئەو زیانانە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بەئابڕووچوونەكەی زانكۆی كامبریجەوە، كە بەشێوەیەكی نایاسایی داتاو زانیاریی ٨٧ ملیۆن كەسی لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بەكارهێنابوو.

فەیسبووك رایگەیاندبوو، داتای ٨٧ ملیۆن كەس دزەی كراوەتە ناو و لەرێگای هەڵەوە بۆ كۆمپانیاكە گواستراوەتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی