لە 4 پەناگە خۆی حەشارداوە.. سوپایەكی ئەلەكترۆنی بەغدادی دەپارێزێت

جیهان

02/05/2019‌ 4274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر چەندە نە لە دوور نە لە نزیكەوە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئەبوبەكری بەغدادی تێیدا دەركەوت ئاماژەی بە شوێنی حەوانەی نەركردووە، كەچی هێشتا پڕۆسەی گەڕان و پشكنین بەدوای شوێنەكەیدا بەردەوامە، كە ئاماژەكان بۆ ئەوەن سوپایەكی ئەلەكترۆنی بەدەورەی بەغدادی-یەوەن و لەشوێنپێ هەڵگرتنی دەیپارێزن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەكان شارەزایان، شوێنی شیمانەكراوەكانی (محتمل) حەوانەوەی بەغدادی لە 17 شوێنەوە كەمكرانەوە بۆ 4 شوێن، ڕۆژی سێشەممەش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بەغدادی تێدا دەركەوتووە،‌ لە ناوچەیەكی دوورەدەست گیراوە، بەڵام نەیوت لە چ وڵاتێك و لە چ ناوچەیەك، هەروەك ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا نووسیوویەتی.

لەو بارەوە هیشام هاشمی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی وتی: بەرپرسان توانیویانە شوێنە شیمانەكراوەكانی بەغدادی ‌ لە 17 شوێنەوە بۆ 4 شوێن كەم بكەنەوە.

هەروەها عادل عەبدولمەهدی هۆشیاری ئەوەشیداوە، كە ڕێكخراوی داعش هێشتا مەترسییەی لە هەموو لایەكی جیهاندا، سەرباری ئەوەی توانستەكانیشی داویانە لە كەمی.

لەلایەكی ترەوە ئەجیلا میركڵی ڕاویژكاری ئەڵمانیاش وتی: "گرتە ڤیدیۆییەكە پێنوێنە (مۆشر) لەسەر ئەوەی دەبێت هێشتا بۆ ماوەیەكی دیكەش سەرقاڵی وەڵامدانەوە ئەو پرسیارە بین، كە ئاخۆ چۆن دەكرێت داعش ببەزێنین.

لەڤیدیۆ تۆماركراوەكەدا بەغدادی لەسەر زەوی دانیشتووە لەو كاتەی قسە بۆ ئەندامانی ڕێكخراوەكەی دەكات، هەندێك لەیارمەتیدەر و هاوكارانیشی بە دەموچاو داپۆشراوی دەردەكەون، كە گوێی لێدەگرن.

بەغدادی بە جبەیەكی ڕەش و عەبایەكی قاوەییەوە دەركەوت، چەكێكی كڵاشینكۆفیشی لە لای ڕاست دانرابوو كە بە دیوارەكەوە هەڵپەسێردرا بوو.

كەتیبەكانی داعش
لە لایەكی دیكەوە "غریغوار بۆجییه"‌ شارەزای بواری تەكنەلۆجیا و ئاسایشی ئەنتەرنێتی فەڕەنسی وتی: بەغدادی بە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆییە سەركێشی كردووە.

هەروەها وتیشی: ڕێكخراوی داعش خاوەن خەڵكی پسپۆڕە بۆ خۆپاراستن لە بەدواداچوونی ڤیدیۆ بڵاوكراوەكانی‌و جەختیكردەوە، داعش خاوەن كەتیبەیەكی تایبەتە لە بواری ئەنتەرنێتدا، بە هۆی ئامێرە ئەمنییەكانیشەوە چاودێری ئەندامەكانیان كراوە، بەڵام دەزانن چۆناوچۆن فلتەر و مایكی جۆراوجۆرەكانی دەنگ بەكاربێنن، پێش ئەوەی هیچ شتێك لەسەر ئەنتەنێت بڵاوبكەنەوە.

هاوكات  "نوسینگ تو هایدی"  شارەزا‌، كە بۆ بەرژەوەندی كۆمەڵەیەكی ئەمنی ئەنتەرنێتی ناحكومی كار دەكات وتی: "ئەندامانی ئەو كەتیبە ئەلەكترونییەی داعش گەمژەنین، ئامێرەی شاردنەوەو قەدەغەكردنی شوێنهەڵگرتنیان هەیە، كە دەتوانن بە سوك و ئاسانی بەكاریبێنن". 

سەرچاوە: سكای نیوز عەرەبییە
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر