گوگڵ خزمەتگوزارییەكی نوێ‌ بۆ عاشقانی خواردن لەدەرەوە دەخاتە كار

جیهان

05/05/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵ لەرێگەی بەشی "گوگڵ ماپ" خزمەتگوزارییەكی نوێی خستە كار، كە تایبەتە بەو كەسانەی حەزیان بەخواردنە لەدەرەوەی ماڵەوە.

پێگەی "ئێكس دیفلۆبرز" بڵاویكردەوە، كە خزمەتگوزارییەكە تایبەتە بە نەخشەی چێشتخانەكان لەشارەكانی جیهان، بەتایبەتی ئەو چێشتخانانەی بەناوبانگن.

خزمەتگوزارییەكە لەبەشی گوگڵ ماپ دەچیتە بەشی لیستەكان‌و دواتر Menu هەڵدەبژێرێت‌و دواتر ژەمە خۆراك دیاری دەكەیت‌و دەچیتە بەشی Popular Dishes.

لە خزمەتگوزارییەكە ناوی چێشتخانەكەو ناونیشان‌و جۆری خواردن‌و نرخەكەی‌و خزمەتگوزارییەكانی چێشتخانەكە خراوەتە روو.

هـ ـ ح