لـەقـۆنـاغـی مـردنـی سـەرجـێـگـایـیـدا مــرۆڤ چـی دەبـیـنـێـت؟

تەندروستی

13/05/2019‌ 1977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەكارهێنەرانی پێگەی ئەلیكترۆنی "ڕیدیت" لەڕێگای ئەو پێگەیەوە بەشدارییان كردووە لەوەی تێروانینی خۆیان لەسەر  مردنی سەرجێگایی دەرببڕن ، بەجۆرێك باسی ئەوە بكەن، كە كاتێك بەو قۆناغەدا تێپەڕیون چییان بینیوە یان هەستیان بەچی كردووە. 

ئەوەش حالەتێكە، كە تێیدا لەناكاو سووڕی خوێن لەناو بۆرییەكانی خوێن‌و هەناسەدان و هۆش دەوەستێت ، لەهەندێك حاڵەتی كەمدا لەڕێگای بوژانەوەی دڵ و سییەكانەوە كەسەكە لە مردنی حەتمی رزگار دەكرێت.

پێگەكە گفتوگۆ و بەشداریكردنی زیاتر لە ١٠ هەزار كەسی كۆكردووەتەوە ،  بەوەی لەو كاتەدا چییان بینوە یان هەستیان بە چی كردووە.

بەشێكیان ئەو حاڵەتەیان وەك خەوێكی قووڵ لەدوای رۆژێكی زۆر ماندوو چووندووە ، یەكێكیان نووسیویەتی: هیچ شتێكی لێنەبوو ، نە رووناكی ، نە بیرەوەری ، نە هیچ شتێك ، وەك ئەوەی من بۆ كاتژمێرێكیش نەبووبم ، هەستم بە بوونی كاتیش نەدەكرد.

بەڵام بەشێكی زۆریان، كە بەقۆناغی مردنی سەرجێگاییدا تیپەڕیوون دەڵێن: ئەوان هەستیان بە ئارامی و هێمنییەكی رەها كردووە.

یەكێك تر لەو كەسانەی، كە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بەو حاڵەتەدا تیپەڕیوە دەڵێت: وەك ئەوەی بۆ ماوەی خولەكێك چووبمە دەرەوەی سنووری ڕاستییەوە، بەڕوونی هەستم دەكرد كە هەموو شتیك باشە.

یەكێكی تر ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە وەك ئەوە وابووە لە ئاسمانی پڕ ئەستێرەدا مەلە بكات ، كاتێك هەوڵیشیداوە لە ئەستێرەیەك نزیك ببێتەوە ، هەستی كردووە ئەوە بەشێكە لە بیرەوەرییەكانی : دەنگ و بۆن و دەمو چاو و شوێنەكان ، یەكێك لەو شتانەی كە باش لەیادم ماوە دەموچاوی باوكم و برا بچووكەكانم .

هەروەها كەسێكی تر نووسیویەتی: دایكم كاتێك دڵی وەستاوە ، خۆی لەگەڵ خوشكە بچووكەكەی بینیوە كە خەریكی كۆكردنەوەی " توو " بوون ، هەروەك دایكیشی بینیوە كە پێشتر كۆچی دوایی كردووە.

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی