گرفتە دەروونییەکانى خانمان کاریگەرى نەرێنیان لەسەر منداڵەکانیان هەیە

تەندروستی

15/05/2019‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو ژنانەی دووچاری گرفتە دەروونیەكان دەبنەوە بە تایبەت خەمۆكی، ئەگەری زۆرە منداڵەكەیان دووچاری قەڵەوی و زیاد بونی كێش ببێتەوە. 

توێژینەوەكە چەند پزیشكێكی نەخۆشخانەی مۆنتفیۆری منداڵانی نیویۆرك، لەسەر 400 دایك ئەنجامیانداوە و پرسیاریان كردووە دەربارەی جۆری ئەو خواردنەی دەیدەن بە منداڵەكانیان. 

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە، ئەو ژنانەی گرفتی دەرونیان هەیە و نیشانەكانەی توشبوون بە خەمۆكیان تێدا دەركەوتووە،گرنگیەكی ئەوتۆیان نەداوە بە بەرنامەی خواردنی منداڵەكانیان، زۆرینەی كاتەكان بڕێكی زۆر لە خواردنە خێراكانیان لە ژەمە خۆراكیەكانیاندا هەبووە و منداڵەكانیش لەو خۆراكانەیان خواردووە. 

بەپێی توێژینەوەكە ئەم حاڵتە بۆتە هۆی زیاد بونی كێشی منداڵی ئەو ژنانەی كێشەی دەرونیان هەبووە، بەراورد بە منداڵی ئەو ژنانەی هیچ گرفتێكیان نییە، ئەمە جگە لەوە گرفتی دایكەكان، كاریگەری لەسەر خەوی منداڵەكان هەبووە و وایكردووە منداڵەكان چەند كاتژمێرێك كەمتر بخەون بەراورد بە منداڵی ئاسایی
س.هـ