شارپرێس:
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رچوو، هاوكات فه‌رمانه‌كه ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رچووه.
له‌فه‌رمانه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ناوبراو به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووه.
هاوكات ورده‌كاریی لایه‌نی فیزیكی شاسوار عه‌بدولواحید له‌نێو فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه.
ڕ . ج