توركیا لەبڕیاری ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە مامەڵەی بازرگانی تایبەت نیگەرانە

جیهان

18/05/2019‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا رەخنە لە بڕیاریە ئەمریكا دەگرێت بۆ كۆتاییهێنان بە مامەڵەی بازرگانی تایبەت لەگەڵ ئەنقەرە ، بۆیە روخسار بەكجان وەزیری بازرگانی توركیا دەڵێت: ئەو بڕیارە لەگەڵ ئەو ئامانجە یەكناگرێتەوە، كە بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بگەیەنرێتە ٧٥ ملیار دۆلار .

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ، ئەو وەزیرە توركییە لەكاردانەوە رایگەیاندووە توركیا چاوی لەوەیە هەموو ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم بازرگانی نێوان توركیا و ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكان لاببرێن ، هەروەك خۆشحاڵیشی بە بریارێكی تری واشنتۆن پیشاندا، كە بەپێی ئەوە رسومی سەپێنراو بەسەر پۆڵای هاوردەكراوی توركی كەم دەكاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە كۆشكی سپی دوو بڕیاری دەركرد ، یەكەمیان كۆتاییهێنا بە بەشداری توركیا لە بەرنامەی مامەڵەی بازرگانی تایبەت لەگەڵ توركیا ، دووەمیان كەمكردنەوەی رسومی سەپێنراو بەسەر پۆڵای هاوردەكراوی توركی لە ٥٠% وە بۆ ٢٥% .

ساڵی ٢٠١٨ قەبارەی بازرگانی نێوان توركیا و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ١٨ ملیار دۆلار بووە ، بەجۆرێك توركیا بەبەهای ١٠ ملیار دۆلار كاڵای هەناردەی ئەمەریكا كردووە ، لەبەرانبەردا بەبەهای ٨،٣ ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی لە ئەمەریكاوە هاوردە كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی