شارپرێس:
فه‌ریدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشنیاز ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پارتی پێشنیازیكردووه فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێت.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی ئه‌و پێشنیازه‌ی وه‌ك مه‌رجێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك خستوه‌ته‌ڕوو، كه تا ئێستا له‌نێوان ئه‌و حزبه‌و یه‌كێتیدا كێشه‌كه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
تا ئێستا یه‌كێتی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی بۆ پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و حزبه ڕاگه‌یاندو سه‌رقاڵی كاری بازرگانیی بوو، به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه داده‌نرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ پارتی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه هه‌یه، له‌زۆر بۆنه‌شدا ئه‌وكاته‌ی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئه‌وی به "سه‌رۆكێكی سه‌ركه‌وتوو" وه‌سفده‌كرد.
له‌نێو یه‌كێتیدا و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی گه‌نجه‌كانی ئه‌و حزبه سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كه‌سێكی قبوڵكراو نییه، ساڵی ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر‌و لاهور شێخ جه‌نگی ئاستێكی توندی له‌لێدوان به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌خۆیه‌وه بینی.
ڕ . ج