كاریگەری خواردنەوەی قاوە وەك دەرمانێك بۆ ڕیخۆڵەكان

تەندروستی

25/05/2019‌ 590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی ئەوەی ئاشكرا كردووە ، كە قاوە هانی چالاكی ڕیخۆڵەكان دەدات‌و یارمەتیدەریشە بۆ رزگاربوونیان لەبەكتریای زیانبەخش ، بەڵام ئەوە هیچ پەیوەندی بە كافایینەوە نییە .

زاناكانی بەشی پزیشكی زانكۆی تەكساس لێكۆڵینەوەیەكیان كردووەو تێیدا لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەوە كردووە بزانرێت تا چەند قاوە كاریگەری لەسەر ڕیخۆڵەكان هەیە ، لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی قاوە لەهەندێك حاڵەتدا وەكو دەرمان كار دەكات  ، بۆنموونە لەكاتی قەبزیدا .

ئەم تاقیكردنەوانە لەسەر مشكی تاقیگەیی كران ، دەركەوت قاوە چالاكی ریخۆڵەكان زیاد دەكات ، بەجۆرێك گرژبوونی ڕیخۆڵە گەورە و ڕیخۆلە گچكە زیاد دەكات و دەبێتە هۆی زیاتر چوونەسەر ئاو  ، ئەوە جگە لەوەی زاناكان بۆیان دەركەوتووە لەژێر كاریگەری قاوە بەكتریا زیانبەخشەكان گەشە ناكەن .

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، كە ئەو كاریگەرییە هیچ پەیوەندییەكی بە كافایینەوە نییە ، چونكە دوای ئەوەی زاناكان قاوەی بێ كافاینیان بە مشكەكاندا هەمان كاریگەری هەبوو .

زاناكان دەڵێن: رەنگە قاوە رۆلێكی گرنگ بگێڕێت لە چارەسەركردنی ئەو قەبزییەی دوای نەشتەرگەری تووشی نەخۆشەكان دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی