لێكۆڵینەوەیەك كۆلیسترۆڵ هیچ پەیوەندی بە جەڵتەی مێشكەوە نییە

تەندروستی

02/06/2019‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەك زانراوە ، زانیارییەكی دژ بەیەك و ناكۆك لەسەر پەیوەندی جەڵتەی مێشك بەخواردنی ئەو ماددە خۆراكییانە هەیە كە كۆلیسترۆڵیان تێدایە ، بۆ نمونە هەندێك لەزانایان جەخت لەوە دەكەنەوە زیادبوونی ریژەی كۆلیسترۆڵ لەسیستەمی خۆراكیماندا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بۆرییەكانی خوێن  بەتایبەتیش جەڵتەی مێشك.

بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی، كە زاناكانی زانكۆی رۆژهەڵاتی فینلەندا پێیەستاون ئەوەی دەرخستووە ئەو كۆلیسترۆڵەی لەناو هەندێك ماددەی خۆراكی وەكو هێلكەدا هەیە هیچ پەیوەندییەكی نییە بە جەڵتەی مێشكەوە.

زاناكان، كە لێكۆڵینەوەیەكەیان لە گۆڤاری زانستیی The American Journal of Clinical Nutrition بڵاوكردووەتەوە ئاماژە بەوە دەكەن خواردنی ماددەی خۆراكی، كە كۆلیسترۆڵی تێدا بێت پەیوەندی نییە بە زیادبوونی مەترسی تووش بوون بە جەڵتەی مێشك.

توێژەران دەڵێن ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئەوەی پیشانداوە، كە رپژانە خواردنی ٢٥٠ ملیگرام كۆلیسترۆڵ وەك خواردنی رۆژانەی هێلكە هیچ پەیوەندی نییە بەمەترسییەكانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك تەنانەت لای ئەو كەسانەش، كە ئامادەیی بۆماوەییان بۆ تووشبوون بە جەڵتە هەیە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی