شارپرێس:
جەستەی مرۆڤ یەك یەكەی تەواوكارە ، لەبەر ئەوە دەبێت تێبگەین بۆچی پزیشك لەكاتی سەیركردنی لوتمان دەكرێت گومان لەبوونی نەخۆشییەكی دیاریكراو بكات .
ئەو نەخۆشیانەش ئەمانەن، كە لەڕێگای لووتەوە دەناسرێنەوە:
خوێن بەربوونی لووت:
رەنگە نیشانەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بێت ، كە رەنگە نەخۆشییەكە ماوەیەكی زۆر بێت هەیبێت و هەستی پێنەكردبێت .
دەركەوتنی بۆرییەكانی خوێن:
رەنگە نیشانەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن بێت ، بەڵام تەقینی بۆڕییەكانی خوێن لەسەر پێست و لەلاتەنیشتەكانی لووت نیشانەی دیاردەی داكشانی جەستەیە .
شینبوونەوەی سەری لووت ، نیشانەیە بۆ بوونی كەموكوڕی لە دڵ و سییەكان .
گۆڕینی رەنگی لووت ، ئاماژەیە بۆ بوونی هەوكردنی توندی گەدە ، ئەوەش زیاتر دەردەكەوێت ئەگەر ئازاری سكیشی لەگەڵ بێت .
لووت سووربوونەوەی ناو ناوە ، نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی درێژمەودا لە گەدەدا .
سووربوونەوەی بەردەوامی لووت:
بەگشتی بەردەوام سسوربوونەوەی لووت رەنگە بەهۆی تووشبوون بێت نەخۆشی "گوڵیی" بێت ، وەك ڕێسا سەرەتا سەری لووت سوور دەبێتەوە ، بەتێپەڕبوونی كات دەگوازرێتەوە بۆ شانەكانی لاتەنیشتی لووت . هۆكارەكانی ئەم سووربوونەوەیە رەنگە خواردنەوەی كحوولیش بێت ، یان تێكچوونی كاركردنی كوێرە گلاندەكان یان نەخۆشییەكانی خوێن یاخود كەموكوری لە كاركردنی كۆئەندامی هەرس.
هەڵاوسانی سەری لووت بەزۆری لای ئەوكەسانە دەردەكەوێت كە دڵیان سستە .
وشكبوونەوەی لینجە پەردەی لووت :
ئەگەر وشكبوونەوەكە بەردەوام بوو ئەوە زۆر گرنگە پشكنین بۆ سییەكان بكرێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی