لە 80%ی دژە ئیلتیهابەكان بەبێ هۆ پزیشكان بۆ نەخۆشەكانی دەنووسن

تەندروستی

08/06/2019‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیك دەریدەخات، لە 80%ی دژە ئیلتیهابەكان، كە پزیشكانی ددان لەوڵاتی ئەمریكا بۆ نەخۆشەكانیان دەینووسن، پێوست نین.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، كە زۆربەی دژە ئیلتیهابی نووسراوی پزیشكان بۆ نەخۆشەكانیان لە ئەمریكا ناپێویستن.

ئامارە نوێكانیش پیشاندەری ئەویە، كە پزیشكانی ددان ساڵانە 26,6 ملیۆن دژە ئیلتیهاب بۆ نەخۆشەكانیان بەشێوازی چەند قۆناغی و دووبارە بەكارهێنانەوەی دەنووسن.

ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە، كە بەهۆی پزیشكانی "شیكاگۆ"وە ئەنجامدراوە، بۆ یەكەمجار ڕەچەتەی پزیشكی پزیشكانی ددانی بەگشتی لێكدانەوە بۆ كردووە.

هەر بەپێی ئامارە بەدەستهاتووەكان، پزیشكانی ددان لە10%ی تەواوی دژە ئیلتیهابەكانیان لەویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ نەخۆشەكانیان نووسیوە، كە ئەم ڕێژە بە بەراورد بە پسپۆڕانی بوارەكانیترەوە لەڕادە زیادە.

لێكۆڵەڕان دەشڵێن: دژە ئیلتیهاب لەئێستادا بەربڵاوترین جۆری دەرمانە، كە بەكارهێنانی زیادەو بۆ هەندێك نەخۆشیش لەسەر زیادە دەنووسرێت، بەڵام بەهەرحاڵ وەك چەكێكی بەرگریكار لەبەرانبەر ئیلتیهاباتی جەستە بەهۆی پزیشكانەوە لە ڕەچەتەكانیاندا دەنووسرێت.

 لێكۆڵەڕان هەروەها هۆشداری ئەوەشیانداوە، بەكارهێنانی زیاد لەڕادەی ئەم دەرمانە بەرگری جەستەی نەخۆشەكەی لەبەرانبەری دەرمانەكەی بەدوادا دێت وكاریگەری لەبەرانبەر ئیلتیهابەكانی جەستەدا نامێنێت، كە ئەمانەش هەروەك وترا بەهۆی نووسینی ناپێویستی ئەم دەرمانە بەهۆی پزیشكانەوەیە یان خوود هەرلەخۆوە بەكارهێنانی بەهۆی نەخۆشەكەوەیە، كە بەبێ ڕاوێژ وسەردانی پزیشك بەكاری دێنێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر