شارپرێس:
ئیدارەی شاری ئۆكلاندی ئەمەریكی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ڕێگە بەبەكارهێنانی ماددە هۆشبەرە سرووشتییەكان دەدات .
بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ، دوای دەنڤەر شاری ئۆكلاند دووەم شاری ئەمەریكییە كە دەسەڵاتدارانی ڕێگە بە بەكارهێنانی قارچك و كاڵەكی دڕكن (صبار) و هەندێ جۆر دارودەوەن دەدەنی تر كە ماددەی سیلۆسیبین (ماددەی بیهۆشكەر)یان تێدایە .
ئەوانەی پشتیوانی بڕیارەكە دەكەن دەڵێن ئەو ماددەیە یارمەتی رزگاربوون دەدات لە خەمۆكی و شەكەتی و هەندێ جۆر هێدمە و چەند حاڵەتێكی تر ، ئەوە جگە لەوەی دانیشووانی رەسەنەكانی ئەمەریكا وەك دابونەریت بەكاریدەهێنن .
لەئێستادا ناتوانرێت هیچ كەسێك دەستگیر بكرێت یان لەڕووی یاساییەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت لەسەر ئەوەی قارچكی بیهۆشكەر یان پێكهاتەكانی تری بەكاربهێنێت یان بكڕێت یان بفرۆشێت .
ئەو كەسانەی تەمەنیان ٢١ ساڵ بەرەو سەرەوەیە دەكرێت بەشێوەیەكی یاسایی ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرەیان بۆ بكڕدرێت ، ئەوە جگە لەوەی دەبێت ئەو كەسانەی تووشی تێكچوونی دەروونی بوون پێش بەكارهێنانی راوێژ بە پزیشك بكەن .
هێشتا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو قەدەغەیەی لەسەر ئەو جۆرە گژ و گیا و قارچكانەیە بەردەوامە ، جگە لەوەش ئەو كەسانەی لەژێر كاریگەری خواردنی ئەو جۆرە ماددانە بێهۆش دەبن بەرپرسیارێتیان لەسەر هەڵناگیرێت ، بۆ نموونە كاتێك ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی