نیمار نایەوێت لەپاریس سان جێرمان بمێنێتەوە

وەرزش

12/06/2019‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت لەیانەكەی بمێنێتەوە.

رۆژنامەكان ئاشكرایانكرد، كە نیمار ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی ئاگاداركردووەتەوە، دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

رۆژنامەكان ئاشكراشیان كردووە، لەبەرانبەر داواكارییەكەی نیمار، ئیدارەی پاریس سان جێرمان ناڕەزایی نیشاننەداوەو رەنگە هاوینی داهاتوو رۆشتنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە روو بدات.

نیمار تەمەنی 27 ساڵەو هاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە خواستی گەڕانەوەی بۆ یانە پاریسییەكە هەیە.

هـ ـ ح