BQ بە تایبەتمەندی پێشكەوتوو نرخێكی گونجاو مۆبایلێك دەخاتەروو

هەمەڕەنگ

12/06/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم دواییە كۆمپانیای  "BQ" مۆبایلی Magic ی نمایش كرد بە تایبەتمەندی كێبڕكیكارانە و بەنرخێك كە لە ١٥٠ دۆلار تێناپەڕێت .

گرنگترین تایبەتمەندییە هونەری و تەكنیكییەكانی ئەم مۆبایلە ئەمانەن"
شاشەی OLED ، بە قەبارەی ٦ بۆسە و كوالێتی (1560/720) پێكسڵ .

 پرۆسیسەری UNISОC SС9863A ، CORE 8

میمۆری ناوخۆیی ٣٢ گێگابایت .

رامەكەی ٤ گێگابایت .

شوێنی دوو سیمكارتی هەیە .

ڕادیۆی "FM" وەردەگرێت .

سیستەمەی "GPS" و "گلۆناس" بۆ دیاریكردنی شوێن .

كامێرای دواوە بە كوالێتی  (13+2) مێگاپێكسڵ 

كامێرای پێشەوە بە كوالێتی ٥ مێگاپێكسڵ.

بۆدییەكەی بەرگری هەیە بەرانبەر بە ئاو و تۆز بە دووری  156/73/8.7 ملم.

پاترییەكەی ٤ مێگائەمپێر .

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی