چەند لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت
هەولێرو بەغدا كار بۆ سفركردنەوەی كێشەكانی نێوانیان دەكەن

کوردستان

24/06/2019‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ڕێككەوتننامەی ئاشكراكردووە، كە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراقدا واژووكراوە.

ڕێككەوتننامەكە تایبەت بە پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی هاوبەش بۆ سفركردنەوەی كێشە و تەنگژەكانی نێوان هەردوولابووە، كە پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە دوا سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا زۆر بەرهەمدار بووە.

بەشار كیكی پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە لێدوانێكی بۆ "ئەلمەعلومە" ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی و دانوستانەكانی لە بەغدا ئەرێنی و زۆر بەرهەمدار بووە.

بەشار كیكی راشیگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون، كە چەند لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەولێر پێكبێنن بۆ چارەسەركردنی كێشە و تەنگژەكانی نێوانیان و سفركردنەوەی گرفتەكانیان، ئەمەش لە ڕێگەی واژۆكردنی چەند ڕێككەتننامەیەك لە نێوان هەردوولا.

پەرلەمانتاری ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین تەنگژەی نێوان هەرێم و بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنی نەوت و ناوچە دابڕیندراوەكانن، كە دەكرێت بە ڕێبازی دەستووری چارەسەر بكرێن. 

ئەوەشی وت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو لیژنانە دەستبەكاردەبن، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

هـ ـ ح