شارپرێس:
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مریكادا روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای بووه‌وه و یاریه‌كه‌ی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه لێبدره‌وه.
كاتژێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی به‌رازیل و پاراگوای به‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڵام له كاتی یاسایی و زیادكراویشدا هیچ لایه‌نێكیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن.
بۆ دیاریكردنی براوه‌ی یاریه‌كه په‌نابرایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رازیل بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یاریەکەی بردەوە و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا.
ه.م