گومان لەسەر لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران نامێنێت

جیهان

30/06/2019‌ 3602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەڤگینی دامانتیسیف لە رۆژنامەی " فوینیە ئۆبزێرینیە" لەسەر رەهەندی سەربازییانەی خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سیخوڕی ئەمەریكی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانییەوە نووسیویەتی .

لەبابەتەكەدا هاتووە، دوای ئەو رووداوە سیاسی و سەربازیانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەناوجەرگەی ئاسیا روویاندا ، هیچ گومانێكی لەوەدا نەهێشتۆتەوە كە بەسەركەوتوویی خستنە خوارەوەی فرۆكە سیخوڕییە ئەمەریكییەكە نیشانەی ئامادەیی سەركردایەتی ئێرانە بەوەی ئامادەیە بەهێزی چەك ڕێگا لەهەموو هەوڵێك بگرێت بەوەی لەڕووی راداری ئەلیكترۆنییەوە كۆنترۆڵی خاكەكەی بكرێت ، جگە لەوەی پنتاگۆنیشی ناچاركرد بەوەی گۆرانكاری لەو پلانەدا بكات كە داینابوو بۆ پرۆسەیەكی ئاسمانی ستراتیژی دژی ئێران.

هەروەك ، ئەستەمی جێبەجێكردنی كاری راداری لەلایەن واشنتۆن و چاودێری ئەلیكترۆنی بەردەوامی سوپای پاسداران هیچ ئەگەرێكی نەهێشتووەتەوە بۆ  دانانی پلانێك بۆدۆزینەوەی كەلێنێك تاوەكو مووشەكە كروزەكان بیقۆزنەوە تا لە نزمایی كەمەوە و لەناوچە نادیارەكانەوە، كە هۆكارەكانی بەرگری ئاسمانی ئێرانی رووماڵی ناكەن .

ئەمانە هۆكاری ئەوە بوون ، كە واشنتۆن پرۆسەی هێرشی ئاسمانی ستراتیژی بۆ سەر ئێران بۆ كاتێكی نادیار دواخست ، ئەوەش بەئاسانی لەلێدوانی بەرپرسانی كۆشكی سپی و پنتاگۆن لەسەر پاشگەزبوونەوەی كتوپڕی وەشاندنی گورزی سەربازی لەدژی ئێران و ڕێگری لە بەرپرسانی بەرگری ئەمەریكی بەوەی بەهیچ جۆرێك لەوبارەیەوە لێدوان نەدەن دەردەكەوێت .

ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی واشنتۆن خواستی بەشداریكردنی لەپرۆسەیەكی تاقیكردنەوەی هێزی لەگەڵ ئەو وڵاتانە نییە، كە كۆمەڵێكی فراوان سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكیی هاوچەرخیان هەیە.

سەبارەت بە خستنەخوارەوەی سەركەوتووانەی RQ-4A BAMS-D "گڵۆباڵ هۆك" ، كە لەرێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانی مەودا مامناوەند " Hordad-3 خرایە خوارەوە ، بەیەكجاری و بۆ هەتا هەتایە كۆتایی بەو گومانانە هێنا كە لای پسپۆرە رۆژئاوایی و تەنانەت رووسەكانیش هەبوو لەسەر لاوازی سیستەمی راداری ئەلیكترۆنی ئێرانی.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا