شارپرێس:
هه‌ردوو یانەی هەولێر و مینا له‌میانی رکابەرییەکانی گەڕی 34ـی خولی یانە نایابەکانی عێراق روبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه، به‌ڵام هیچكامیان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
یانه‌ی هه‌ولێر پایته‌خت لە رکابەرییەکانی گەڕی 34ی خولی یانە نایابەکانی عێراق لە بەسڕە بووە میوانی یانەی مینا، به‌ڵام دوای زیاتر لە 90 خولەک یارییکردن یاریزانانی هیچ یەکێک لەو دوو یانەیە نەیانتووانی گۆڵ تۆماربکەن.
هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان به خاڵێك رازیی بوون.
له چوار یاری رابردوودا هەولێر تامی سەرکەوتنی نەکردووە، دوای ئەم یەکسانبوونە بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندیدایه.
هه‌رچی یانه‌ی مینا-شه 36 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و لە پلەی شازدەیەمی ریزبەندی خولی یانە نایابەکانی عێراقدایه.
ه.م