شارپرێس:
یانه‌ی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی گرێبه‌ستی یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ماركۆس راشفۆردی بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رزی دیكه نوێكرده‌وه.
ئیداره‌ی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، بە فەرمی گرێبەستی هێرشبەرێكی یانەكەی نوێ كردووەته‌وە، ئه‌وه‌ش لە پێناو خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو ئینگلتەرا و ئەوروپا.
گرێبه‌سته نوێكه‌ی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و راشفۆردی ته‌مه‌ن 21 ساڵان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌یه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه وابڵاوكرایه‌وه راشفۆرد ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
ه.م