شارپرێس:
یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن، یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌یه‌وێت یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام موچه‌ی ناوبراو یه‌كێكه له‌كێشه‌كان.
له‌ئێستادا گلۆب ساڵانه 7 ملیۆن پاوه‌ند موچه‌كه‌یه‌تی، یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌یه‌وێت تا 2022 ئه‌و ڕاهێنه‌ره له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام نزیكه‌ی 60 ملیۆن پاوه‌ند موچه‌ی گلۆب ده‌بێت له‌و كاته‌دا.
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕاهێنه‌ره یانه‌ی لیڤه‌رپول ئاستێكی به‌رچاوی له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا پێشكه‌شكردووه و توانی نازناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی ڕابردوو به‌ده‌ستبهێنێت.
ڕ . ج