شارپرێس:
كۆمپانیای "ئه‌پڵ" جۆره ئامێرێكی له بازاڕه‌كان ده‌كێشێنیته‌وه كه مەترسى ئەوەى هەبووە بەهۆى گەرمبوونەوە بتەقێتەوە.
كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی داوای له بریكاره‌كانی كرد، ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌جۆری "Macbook Pro" رابگرن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمپانیاكه.
لەبارەى هۆکارى کشانەوەى ئەو بەرهەمەى ئەپڵ ئاماژەى بەوە کردوە، مەترسى گەرمبوونى پاتری ئامێرەکە هەیە کە رەنگە بەهۆیەوە ئاگر بگرێت یان بتەقێتەوە.
هەروەها كۆمپانیاكه رونیکردوەتەوە، ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێره كۆمپیوته‌ریانه كه قه‌باره‌یان 15 ئینج و، له‌نێوان ساڵانی 2015 و 2017 دروستكراوه، كێشه‌یان هه‌یه له پاترییه‌كانیان.
س.هـ